داعش هه‌وڵ ده‌دات له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ نێو عێراق

ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق به‌پشتبه‌ستنه‌ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو، ھێزێكی فه‌وجی سێ سه‌ربه‌ لیوای شه‌ش له‌ فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی شه‌شی سنوور، به‌رپه‌رچی ھه‌وڵێكی دزه‌كردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستانی داعشیان له‌ناو خاكی سووریاوه‌ به‌ ئاراسته‌ی سنووری كارگێڕی ناوچه‌ی دوكچی رۆژئاوای چیای شنگال داوه‌ته‌وه‌ .

سوپای عێراق ده‌ڵێ: شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ھێزه‌كانی فه‌وجی سێ و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ چیای شنگال رووی داوه‌ كه‌ 30ی خوله‌ك به‌رده‌وام بووه‌ و له‌ میانیدا، ھه‌وڵه‌كه‌ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌ و تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و سووریاوه‌ ھه‌ڵاتوون.

Back to top button