دانانی نەخشەی کوردستان لەسەر پوولی پاپا نیگەرانی وڵاتانی سوودمەندی سایکس بیکۆی لێکەوتووەتەوە

((خۆر))- تایبەت

لە کاتی سەفەری “پاپ فرانسیس” ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ٦ پۆلی نمایش کرد.

ئەو ٦ پۆلە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە کاتی پێشوازی لە پاپ فرانسیس نمایش کرابوون.

لەو ٦ پۆلە یەکێکیان نەخشەی کوردستان و وێنەی پاپا بووە، کە ئەوەش نیگەرانی ئێران و تورکیای لێکەوتووەتەوە.

لە یەکەم کاردانەوەکاندا ئێران و تورکیا داوای روونکردنەوەیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردوە.

“سەعید خەتیب زادە” وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: “هەرێمی کوردستان ساختەکاری کردووە و بەشێک لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێرانی خستووەتە سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان”.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش بەرانبەر بەو هەوڵەی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی نیشان داوە و وتوویەتی: “هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەوڵیان داوە سەفەری پاپا بکەنە بیانوویەک بۆ بڵاوکردنەوەی خەونەکانی خۆیان”.

هەمووی ئەو کاردانەوانە لەحاڵێکدایە ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان دابەش کردووە بەپێی ڕێکەوتنی سایکس پیکۆ لەبری ئەوەی داوای لێبوردن لەگەلی کوردستان بکەن کە بە درێژایی ١٠٠ ساڵی رابردوو وەکو هاووڵاتی پلە دوو مامەڵەیان کردوە، نیگەرانن لەوەی کە نابێت کورد بە پوولێکیش شوناس لە ئازادی بیروڕای خۆی بکات.

Back to top button