دانەغاز: بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە

كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای كرد، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 6% زیادی كردووە و پێشبینیش دەكات پرۆژەی “خۆرمۆر 250” تاوەكو چارەكی دووەمی ساڵی داهاتوو تەواو بكرێت.
دانەغاز بڵاویكردووەتەوە، لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی 6% زیادی كردووە، هەروەها زیادكردنی بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی تێچووی كارپێكردن بە رێژەی 15٪ بووەتە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت.
كۆمپانیاكە باسی لەوەش كردووە، پێشبینی دەكات تاوەكو چارەكی دووەمی ساڵی 2024 پڕۆژەی ”خۆرمۆر 250” تەواو بكرێت.
ئەوەش هاتووە، كۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم 101 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە، بەرهەمهێنان لەلایەك كۆمپانیاكەوە بەردەوامە و بەرهەمەكانی لەناوخۆدا بەكاردەهێنرێت.

Back to top button