درێژترین پیاوی جیهان لە دوای بینینی دوو کورتترین کەسی جیهان داوایەکی سەیر دەکات

سوڵتان کوزن کە بە درێژترین پیاوی جیهان ناوی تۆمارکراوە، لە دوای ئەوەی دوو کورتە باڵاترین کەسی لە جیهاندا بینیوە، داوایەکی سەیر لە بەرپرسان دەکات.

کوزن یە،ەمی ٤١ ساڵە و لە شاری ماردین لەدایکبووە، وەک درێژترین پیاوی جیهان ناوی لە گینسدا تۆمارکراوە، بەگوێرەی دەیلی ستاری بەریتانی، کوزن لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤دا شاندرا بەهادور دانجی لە لەندەن بینیوە کە کورتترین پیاوی جیهان بووە و خەڵکی نیپاڵ بووە، درێژیی بالای لە ٥٥ سانتیمەتر تێنەپەڕیوە، لە ساڵی ٢٠١٥ کۆچی دوایی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا کوزن لە میسر کورتترین ژنی جیهانی بینیوە، کە هیندییە و ناوی جیوتی کیشانجییە و درێژیی باڵایی ٦٢ سانتیمەرە.

کوزن لە دوای بینی ئەو دوو کەسایەتییە داوایەکی سەیر لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کردووە و پێیانی وتووە “داوا لە بەرپرسان دەکەم ئەو دوو کەسەم لێ دوربخەنەوە.. بەردەوام دەترسام بە هەڵە بکەونە ژێر قاچمەوە و جەستەیان پان بکەمەوە”.

لە درێژەی داواکارییەکەی وتوویەتی “سەرکەوتوو نەبووم لەو کاتانەی قسەیان لەگەڵدا کردووم.. لەبەر ئەوەی بە باشی گوێم لە دەنگیان نەبووە”.

Back to top button