دكتۆرەكەی شۆڕشی ئەیلوول كۆچی دوایی كرد

دکتۆر خورشید ئیبراهیم ئەمین دزەیی لە ساڵی 1932 لە گوندی نۆغەران لە دەشتی هەولێر لە دایکبووە. هەر لەو گوندەدا گەورە دەبێت و دەچێتە قوتابخانە. بەهۆی زیرەکییەوە لە قۆناخی سەرەتایدا لەسەر ئاستی هەولێر دەبێتە یەکەم. ساڵی 1953 لە کۆلێژی پزیشکی زانكۆی بەغدا دەست بە خوێندن دەکات. ساڵی 1968 دیبلۆمی پزیشکی منداڵان لە لەندەن به‌دەست دەهێنێت.

هه‌ر لە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و لە نزیکەوە بارزانی نەمر دەبینێت. وەکو دکتۆر سەرپەرشتی خەستەخانەی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و چارەسەری بۆ خەڵک و پێشمەرگە بریندارەکان دەکات.

Back to top button