دكتۆرە بێ حورمەتەكە واز لە جاشایەتی ناهێنێت

 کابرای بێ حورمەت، ئەمجارە لە ڕێگەی پەیجێكی وەك خۆی سووكەوە، دەستی بە ھێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و تاكە لایەنە سەربەخۆخوازەكەی هەرێم كردووە. 

ئەم دكتۆرە بێ حورمەتە هێرشكردنەكەی لەخۆوە نییە، بەڵكوو بەشێكە لە جاشایەتییە بەردەوامەكەی بۆ عەرەبە شیعەكان تاوەكوو خۆی شیرین بكات و بهێڵن چەند ساڵێكی دیكەش لە كورسییە بێدەسەڵاتەكەی بمێنێتەوە، لە پیلانگێڕی بەردەوامە.

ئەو كابرا بێ حورمەتە، لەوەتەی سەرۆك كۆمارە، ھەموو تەنازولێکی بۆ شیعەکان کردووە و یەک تۆز سوودی بۆ کوردستان نەبووە، بگرە تەنانەت كاتێك مولازمێكی ڕووتەڵە دوو لە راوێژكارەكانی دكتۆر حورمەتی كردە قەشمەر و پەنجەی لێ ڕاوەشاندن لەسەر ئەوەی كەسوكارێكی ئەنفالكراوان ئاڵای كوردستانی پێ بوو، دكتۆر حورمەت گوتبووی (چ قەیدیە)! 

هەر ئەو دكتۆر حورمەتە، زیاتر لە دە مانگە بەغدا شایستە داراییەکانی كوردستانی بڕیوە و یەك دیناری نە ناردووە، کەچی فزەی لێوە نایەت وەك ئەوەی نە بای بێ و نە باران، كەچی لەولاوە  لەگەڵ پەرلەمانتارە جاشەکانی بەغدا خەریکی پیلانگێڕییە لە دژی قەوارەی ھەرێمی كوردستان.

ئەوەیە عەرەب دەڵێ (ان لم تستحي فافعل ما شئت) واته ئەگەر حورمەتی نەبوو و شەرمی نەكرد، هەموو شتێكی لێ چاوەڕێ دەكرێت.

Back to top button