دواین زانیاری لەبارەی زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێم لە بەغدا

ئەندامێکی لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق گوتی ، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ،بەڵام ئێستا لە عێراقیش قەیرانی کەمی بەنزین هەیە وهەر کاتێک چارەسەر بوو کار دەکەن پشکی هەرێمیش زیاد بێت.

ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق ، دکتۆر سەباح سوبحی ،ڕایگەیاند ، ئێمە  وەکو لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق بەردەوامین لە کارکردن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان لە عێراق ،بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوە دەکات ئەوانیش بەنزین هاوردە دەکەن وکێشەی کەمی بەنزینیان هەیە وبەشی ئەوانیش ناکات ، بۆیە بەردەوام دەبین لە هەولەکان وئەوبەشەی رەوانەش دەکرێت کەمە بۆ هەرێمی کوردستان .

دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی، ئێستا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق قەیرانی کەمی سوتەمەنی هەیە لە بەغدا وپارێزگاکانی دیکەش بەهۆی ئەوەی کێشە لە پاڵاوگەکان هەیە لە بێجی وکەرکوک وکەربەلا ، بۆیە کێشەی کەمی بەنزین تەنها لە هەرێمی کوردستان نیە لە هەموو عێراق هەیە وکار دەکرێت بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت کە لە عێراق چارەسەر بوو ئەوکات ئێمەش کار دەکەین پشکی هەرێمی کوردستانیش زیاد بێت وزیاتر لەوەی ئێستا رەوانە بکرێت.

Back to top button