دوای جێهێشتنی بەرشەلۆنا.. شاکیرا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی پیکێی دەکات

شاکیری خانمە گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی ئاشکرایکرد کە وڵاتی بەشەلۆنای بە جێدەهێڵێت و پەپامێکی رەقی ئاڕاستەی”جێرارد پیکێ” هاوسەری پێشووی کرد.
شاکیرا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی،” بڕیارمدابوو لەبەر سەقامگیری مندڵەکانم لە بەرشەلۆنا بمێنەوە، ئەویش بەهامان شێوە لە سوچێکی دیکەی جیهاندا لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و دەریادا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت.
هەروەها نوسیویەتی، ئەمڕۆ چاپتەریکی نوێ دەستپێدەکەین لە گەڕان بەدوای بەختەوەریدا، سوپاسی ئەوانەش دەکات لە سەرکەوتن بەسەر شەپۆلەکاندا بەرشەلۆنە لەگەڵی بوون، ئەو شارەی کە فێربووم هاوڕێیەتی بێگومان لە خۆشەوەیستی بەهێزترە، سوپاس بۆ هەمووان کە لێرە هاندەرم بوون، فرمێسکەکانیان سڕیم و وایان لێکردم کە گەشە بکەم.”
بەوەش خانمەگۆرانیبێژەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەپامێکی رەق ئاڕاستەی هاوسەری پێشووی دەکات کە ئەو بەدوای سەقامگیری منداڵەکانیدا دەگەڕیت و “جیرارد پیکێ” لەسووچێکی دیکەی جیهانیدا ژیانی خۆی بەسەر دەبات، هەروەها پێی دەڵێت کە هاوڕێیەتی لە خۆشەویستی بەهێزترە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، جیابوونەوەی شاکیرا و پیکێی سەرنجی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو، رۆژنامەى پیریۆدیکۆ بڵاویکردەوە کە شاکیرا پیکێی گرتووە لەگەڵ ئافرەتێکدا.
ئەوەش ناچاریکرد بە جیا لەگەڵ دوو منداڵەکەى بە ناوەکانی میلان و ساشا بژی، پاش ٤٨ کاتژمێریش هەردوو ئەستێرەکە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا و لە پێناو بەرژوەندی دوو منداڵەکەیان بڕیاری جیاوبوونەوەیان دا، ئاواتەخوازیش بوون رێز لە تایبەتمەندی کەسایەتی هەردووکیان بگیرێت هەموو لایەک تێگەیشتنی بۆ بابەتەکە هەبێت
ئەوەى باس کرا چیرۆکی دووانە دیارەکەی بواری گۆرانی و تۆپی پێ بوو کە خۆشەویستی نێوانیان بەهۆی ناپاکی پاش ١٢ ساڵ کۆتایی هات.

Back to top button