دوای خیانەتکردنی لە شاکیرا پیکێ لەگەڵ خۆشەویستە تازەکەشی گرفتی هەیە

راپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کرد جیرارد پیکێ لەگەڵ کچێکی نوێدا دەرکەوتووە کە ناوی “جولیا”یە.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە هەواڵییانە باس لەوە دەکرێت کە پیکێ پەیوەندی هەبێت لەگەڵ کچێکی دیکەدا کە کلارا شیا مارتی پارێزەری نیە.

وەك دەردەکەوێت دوای سەرکەوتنی گۆرانییە نوێیەکەی شاکیرا پەیوەندی نێوان پیکێ و کلارا خراپ بووە.

هەر لەم ماوەیەشدا وێنەیەکی پیکێ بڵاوکراوەتەوە کە لەگەڵ کچێکی دیکەدایە، ئەم وێنەیە لەلایەن وێنەگری ئیسپانی جۆردی مارتنەوە گیراوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا نوسیویەتی، “جیرارد دەناسیت؟ بۆیە شۆك مەبە ئەگەر شاکیرا هێرشی کردەوە سەری”.

ئەو فۆتۆگرافەرە ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کچە نوێێە جولیا بویگالیە و پارێزەرێکی گەنجە، هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە لە کلارا جیابووبێتەوە و لە پەیوەندییەکی نوێدا بێت لەگەڵ جولیا.

Back to top button