دوای داعش و میلیشیاکانی حەشد، پەکەکەش دەبێتە مەترسی بەسەر مێردمنداڵانی کاکەییەکاندا

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە بووەتە مەترسی بەسەر پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکان، کوردە کاکەییەکان دوای مەترسیەکانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، لە ئێستادا تیرۆرستانی پەکەکەش بوەنەتە مەترسی بەسەریانەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (( خۆر )) کەوتوون، ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە دەستیکردوە بە ڕفاندنی منداڵانی کاکەیی لە سنوری گەرمیان و خانەقین لەڕێگەی ڕێکخستنەکانیەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ تاوەکو ئێستا پەکەکە ١٥ مێردنداڵی کاکەییان ڕفاندوە، ڕۆژان کاکەیی چالاکوانی مەدەنی لەو بارەوە بە (( خۆر ))ی راگەیاند “ئێمە تادێت توشی ئازار و مەینەتی زیاتر دەبین، دوای داعش و میلیشیاکان ئێستا پەکەکەش بووەتە مەترسیەکی گەورە بەسەر هەرزەکار و گەنجەکانمان، تادێت گەنجی زیاتر دەڕفێنرێن ، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەم لەجیهاندا بەهانای کاکەییەکانەوە بێن ئەگەر نا ئێمە بۆنەوەیەکی تر قر دەبین و نامینێین “.
ڕێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لەڕێگەی ڕێکخستنەکانیەوە و بەهاوکاری نەوەی نوێ و بەچاوساغی چەند لایەنێکی تر ماوەیەکە دەستیان کردوە بە ڕفاندنی منداڵ و هەرزەکاران لەڕێگەی ئامادەکردنی ئاهەنگ و کۆڕ و سیمینار ، دوای ئەوەی ئەو ممێردمنداڵانە دەڕفێنرێن دەبردرێنە قەندیل و لە فێرگەکانی پەکەکە چەکدار دەکرێن.

Back to top button