دوای دەنگۆی مردنی لە بوومەلەرزەکە.. ئەو کوڕەی سەما بە ورگی دەکات دەردەکەوێتەوە

یاسین جەنگیز یەکێك لەو کەسایەتییانەی کە لە سۆشیاڵ میدیادا بەناوبانگە و ڤیدیۆکانی بینەرێکی زۆریان هەیە، کە تەنها ورگی دەلەرێنێتەوە، بە ڤیدیۆیەك دڵی بینەرانی خۆش کرد کە وایان دەزانی لە بومەلەرزەکەدا گیانی لەدەستداوە.

جەنگیز تەنها یەك جوڵەی بەناوبانگی هەیە کە لە ماوەی رابردوودا بوو بە ترێند و لە چەندین وڵاتی جیاوازدا لاسایی دەکرایەوە، ئەو جوڵەیەش سەمایەکە بە سکی دەیکات و دڵخۆش دیارە.

لەدوای بوومەلەرزەکەش جەنگیز بۆماوەیەك وون بوو و هیچ ڤیدیۆیەکی بڵاونەکردەوە، ئەمەش وایکرد هەواڵی مردنی بڵاوبکرێتەوە، کەسانێکی زۆر غەمبارییان دەربڕی، ئەمرۆش بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەك دڵی هەوادارەکانی خۆشکرد و کە تێیدا وادەردەکەوت تەندروستیی باش بێت.

 

Back to top button