دوای روونکردنەوە بۆیان هەموو کونسوڵخانەکان لە پرسی گیراوانی بادینان بەبێ دەنگی کشانەوە

دوای روونکردنەوە بۆیان هەموو کونسوڵخانەکان لە پرسی گیراوانی بادینان بەبێ دەنگی کشانەوە

گیراوان چەکیان ئامادەکردوە بۆ تێکدانی ئارامی لە دەڤەری بادینان
دوای ئەوەی بە بەڵگە بۆ کونسوڵخانەکان خرایە ڕوو کە زۆرینەی گیراوانی بادینان نەک هەر سەر بە پەکەکەن و لە هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە دەکەن، بەڵکو بەرنامەیان هەبووە لە ڕێگەی چەک و تەقینەوە دۆخی ژیان بەتایبەتی لە دەڤەری ئارامی بادینان تێکبدەن بۆ ئەوەش چەندین بەڵگە هەبووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی لە پرسی گیراوانی بادیناندا کونسوڵگەری و رێکخراوە پڕۆفیشناڵە نێودەوڵەتیەکان بکشێنەوە و ئەو بابەتە بدەنە دەستی دادگانی هەرێمی کوردستان و چیتر قسەی تیایدا نەکەن، چونکە لە دۆخێکدا کە بابەتی گرتنەکەیان هیچ پەیوەندیەکی بە پرسی ئازادیەوە نەبێت، رێکخراوە نێودەوڵەتی و کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هەر قسەکردنێک لەسەر ئەو پرسە بە دەستوەردان دادەنێن و وازی لێدەهێنن.

Back to top button