دوای رۆژووشکاندن ئەم هەڵانە مەکە

دوای رۆژووشکاندن کۆمەڵێك هەڵە هەن کە نابێت بکرێن بۆئەوەی کرداری هەرس تێکنەچێت و جەستە بەپێی پێویست چالاك ببێتەوە و وزەی بۆ بگەڕێتەوە.

پسپۆڕانی تەندروستی باسیان لەوەکردووە، چەند هەڵەیەکی تەندروستی ئەگەر دروستبوونی گرفت زیاتر دەکەن کە ئەمانەن:

یەکەم: باشترە چا نەخورێتەوە، چونکە کرداری هەرس خاودەکاتەوە و توانای هەناو بۆ مژینی ڤیتامینەکان کەمدەکاتەوە.

دووەم: راستەوخۆ دوای نانخواردن نابێت میوە بخورێت، چونکە دەبێتە هۆی ئاوسانی سك.

سێیەم: دوای نانخواردن راستەوخۆ پشتێن یان قۆپچەی پانتۆڵەکەت مەکەرەوە، چونکە ئەمە وادەکات هەناو تووشی گرفت ببێت.

چوارەم: باشتروایە دوای نانخواردن بەرێگەدا نەڕۆن چونکە رۆیشتن کۆئەندامی هەرس دەوەستێنێت لە کاتێکدا لە سەرەتای هەرسکردندایە.

Back to top button