دوای ماوەیەک بێدەنگی سامان شەوکەت بە بەرهەمێکی نوێ گەڕایەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سامان شەوکەت دوای ساڵانێک بێدەنگی و نەبوونی کاری هونەریی نوێ، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

“دڵێک جوانتر” نوێترین ڤیدیۆ کلیپی سامان شەوکەتە و هۆنراوەی هەوار شاڵییە، نیکار کامیل کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، ئەلیشان گونەیی دەرهێنانی بۆ کردووە، گۆکسال کامجی ئەرەنجمێنتی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، لەلایەن محەمەد زەکییەوە کاری میکسی بۆ کراوە.

سامان شەوکەت کوڕی هونەرمەند شەوکەت تۆفیقە و لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، لە ئەوروپا دەژی، یەکەم کاری هونەریی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣، گۆرانییەک بوو لە ژێرناوی “سانەی پەنجە” بڵاویکردووەتەوە.

Back to top button