دوای هەڕەشەکانی ئێران دووبارە چەند تەقینەوەیەک لەو وڵاتە ڕوویاندایەوە

گۆڤەند سەرکەش -خۆر

دوای ئەوەی پێش چەند ڕۆژێک گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشەی لە چەند لایەن و وڵاتێک کرد، ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی گەورە لەو وڵاتە ڕوویاندایەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێ ناوهێنان هەڕەشەی توندی لەچەند لایەن و وڵاتێک کرد کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، وەڵامی توند و یەکلایی کەرەوەیان دەبێت.
ئەمڕۆ ١٩ / ٧ / ٢٠٢٠ دووبارە لە سێ شاری جیاوازی ئێران لە نێوانیاندا تارانی پایتەخت، (٣ ) تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا ، تا ئێستا بەفەرمی ئێران هیچ وڵاتێکی تۆمەتبار نەکردوە و سەبارەت بە تەقینەوەکانی ئەمڕۆ هێچ لێدوانێکی فەرمی لە ئێرانەوە نەدراوە .

Back to top button