دوای ١١ ساڵ خۆشاردنەوە، دەستگیرکرا

((خۆر))-

پاش 11 ساڵ لە خۆشاردنەوە، پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیردەكات.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكی تەمەن 36 ساڵیان دەستگیركردوە، كە لە ساڵی (2009)وە بەپێی مادەی (405) لە یاسای سزادان داواكرابو.

لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەی و دەمانچەیەك و كڵاشینكۆفێكدا گیراوە، كە پێیبوە، بە بڕیاری دادوەریش ئێستا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

Back to top button