دوور نییە دیسان ببنە چاوساخی ئێران و پەلاری قەڵای دیموکرات بدەن

ئەزموونی ساڵانی رابردوو سەلماندوویەتی، هەر جارێک هێزی پێشمەرگەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جموجۆڵیان لەنێوخۆی رۆژهەڵای هەبووبێت، یان دابەزیبنە نێو شارەکان، لەلایەن ئێرانەوە کاردانەوەی توند نیشان دراوە.

یەک لە دیارترین کاردانەوەکان، پەلاماردانی راستەوخۆی قەڵای دیموکراتە کە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی تێدایە، هەموو جارێکیش راستەوخۆ یەکێتیی و هێزە ئەمنییەکانی بوونەتە کەواسووری بەرلەشکریان.

دوو هێرشی زۆر کاریگەر هەبوون کە یەکەمیان لە هاوینی 1996 بوو کە بە تۆماری ڤیدیۆیی ماوە چۆن یەکێتی دەستی گرتوون بۆ مووشەکبارانکردنی قەڵای دیموکرات، هێرشی دووەمیش لە سالی 2018 ئەنجام درا کە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتییەوە کە لاهوور جەنگی سەرپەرشتییان دەکات، ئەو ژوورە دەستنیشان کرا کە سەرکردەکانی دیموکرات تێیدا لە کۆبوونەوەدا بوون، بەم هۆیەشەوە چەندان مووشەک ئاراستەی قەڵای دیموکرات کرا و لە ئەنجامدا  16 سەرکردە و پێشمەرگەی دیموکرات شەهید بوون.

ئێستاش کە رۆژی 20ی ئاداری 2021 هێزی پێشمەرگەی دیموکرات لە شاری شنۆ بینراوە، دوور نییە جارێکیتریش ئێران بە چاوساخیی لاهوور و کەواسوورەکانیتری بەر لەشکرەکەی، هێرش بکاتەوە سەر قەڵای دیموکرات.

Back to top button