دووەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت

وەزیری بازرگانی عێراق:” لە سبەینێوە بەشە ئاردی دووەمی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت”.

ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 25ی2ی2023،  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “کۆمپانیای گشتی لە پارێزگاکان پشکەکانیان دابەشکردووە و بریکارەکانیش ئاگادارکراونەتەوە و بڕی ئاردی خۆیان وەرگرتووە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد،”سبەینێ یەکشەممە پشکی دووەمی ئارد لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت”.

وەزیرەکە داوای لە هاوڵاتییان کرد، “سەردانی بریکارەکانی خۆراك بکەن و پشکەکانیان وەرگرن و لە کاتی بونی هەر کێشەیەكدا پەیوەندییان پێوە بکەن”.

Back to top button