دوو ئافرەت بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران

هۆشیار عەلی – خۆر
پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی حاڵەتێكی سواڵ و دزیكردن لە ماڵان، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا دوای كەمتر لە كاتژمێرێك دوو ئافرەت بە ناوەكانی (د.ت.خ) و (ك.ع.ع) كە لە پاڵ سواڵكردن هەڵدەستان بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن، بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كران و درانە دادگا.

Back to top button