دوو خۆپێشاندەر لە بەغدا كوژران

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

ئەمڕۆ لەبەغدا خۆپێشاندان دەستی پێکردوەتەوە دژی حکوومەت ،بەو هۆیەوە دوو خۆپێشاندەر بوونە قوربانی و كوژران.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری و خراپی خزمەتگوزاری تەندروستی ، دووبارە لە بەغدای پایتەختی عێڕاق خۆپێشاندان سەری هەڵداوەتەوە و گشت چین و توێژەکان ڕژاونەتە سەر شەقام دژی حکوومەتی عێڕاقی و پارتە سیاسیەکانی ناو پەرلەمان .
بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنیەکان ، دوو خۆپێشاندەر کوژران و دەیانی تر بریندار کران ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناڕەزایەتیەکان زیاتر بێت و کاردانەوەی توند بەدوای خۆیدا بێنێت،
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێڕاق ڕادەگەیەنێت کە ئەوان چاودێری خۆپێشاندانەکان دەکەن و داوا لە حکوومەتی کازمی دەکەن گیانی خۆپێشاندەران بپارێزن .

چالاکوانان لە نێوا خۆپێشاندەراندا ڕادەگەیەنن ” حکوومەتەکانی عێڕاق گشتی وەکو یەکن و هیچیان نەیان توانیوە عێڕاقی بن بەڵکو کۆیلە و کلکی وڵاتانن ” ، هەروەها خۆپێشاندرەێک ڕادەگەیەنێت ” ناوەستین تاوەکو ئەو گەندەڵانە لەناو نەبەین ” .

Back to top button