دژە پارتی بون وەک گرێ دەرونیەک

 

ئەوانەی دژی پارتین کێن ؟ ئەیانەوێ پارتی چاو لە چ ھێزێک یان حوکمرانیەک بکات و وەک ئەوبێ لە تەواوی ناوچەکە ؟
خۆ کوردستان لە ئیسکاندیناڤیا نیە تا وەک فینلەندا و نەرویجو دانیمارک و سوید بێ وەک ھێز . بێگومان ئەبێ لەگەل جیرانەکانی و دەوروبەری و ناوچەکە بەراوردی بکەی .

کەلتوری کۆمەلایەتی . ھونەری . سیاسی و ھتد … جیران و دەوروبەرت کاریگەریان ھەیە بەسەرتەوە نەک ھی قارەیەکی تری لێت دور . ئەو ھێزانەی ھاوسنوری پارتین بە ئەمری واقع ئەمانەن بەشار ئەسەد . حەشدی شەعبی . ئیتلاعات و سوپای پاسداران و میت ئەردۆغان و کۆی ھێز و حیزبە جاشەکان . یانی ئەمانە کامەیان لە پارتی باشترن ؟ لە کام بابەت ؟
ھەتا ھیچ جاشەکی دژە پارتیش جورعەتی نیە ئەو پرسیارە وەلام بداتەوە و بڵێ فلان ھێز یان فلان حوکمڕانی لە ھی پارتی باشترە لە تەواوی حوکومڕانیەکانی ناوچەکە ئیسرایلی لێ دەرچێ کە کەلتورێکی خۆراوایی ھەیە و بە ھاوکاری خۆراوا ئەو حوکومرانیە ھەیە لە یەکێک لە دوا کەوتوترین ناوچەکانی جیھان .
لە کوردستان بەرەکان ئێستا دیارن تەنیا دوو ٢ بەرە ھەیە پارتی و دژە پارتی بێ لایەنە نەتەوەییەکانیش لە میحوەری پارتی حیساب ئەکرێن ھەتا ئەو ھێزو وە حیزبانەی نەتەوەین و دژی پارتین لە بەرەی پارتی حیسابن خۆشیان بێ ترشیان بێ ئەمە فاکتە ، دژە پارتیەکانیش بێگومان بەرەی دژە نەتەوە و جاشەکانن . پارتی لەسەر ھەقە ئەبێ پارتیەکان لە ھەر رەخنەیەکی بونیاد نەر سل نەکەنەوە پێشتر لە حیزبەکەیان وە وازھێنان لە زمانی تەشھیر ھەتا بەرامبەر جاشەکانیش چونکە ئارگۆمێنت زۆرە و تەشھیریش ئاستێکی نزمە .

ڕامین جەوھەر

Back to top button