دکتۆر مەحمود عوسمان: بە هاوکاری دەستی ناوخۆیی شیعە و سونە هەوڵی لەناوبردنی هەرێـمی کوردستان دەدەن

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

دکتۆر مەحمود عوسمان ڕادەگەیەنێت کە شیعە و سونە کاردەکەن بۆ لەناو بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەستی ناوخۆیی .
دكتۆر مەحموود عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ڕاگەیاند، بۆچوونی سەركردەكانی سوننە و شیعە لە بۆچوونی گەلی كورد جیاوازە، بۆ نموونە گەلی كورد فیدڕاڵی دەوێت، كەچی ئەوان باوەڕیان پێ نییە، كورد دەیەوێت هەرێمەكەی دەسەڵاتی زۆر بێت، ئەوان دەیانەوێت دەسەڵاتی كەم بێت، كورد كار دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و جێبەجێكردنی مادەی 140 بەڵام، عەرەب بەردەوام هەوڵ دەدات كێشە بۆ كورد دروست بكات.
ئێستا شیعە و سوننە هەنگاوەكانیان بەو ئاراستەیە دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان كەمبكەنەوە بەردەوام كاریش لەسەر ئەوە دەكەن، بودجەی كوردستان كەمبكەنەوە . پێشتریش ئەو ڕەفتارانەیان بەرانبەر بەكورد هەبوو، هەروەها دەوڵەتانی توركیا و سووریا و ئێران و عێراق بەردەوام كوردیان چەوساندووەتەوە و كورد بەخەتەر دەزانن لەسەر خۆیان.
بودجەی كوردستان 17% بوو كەم كرایەوە بۆ 12% ئێستا ئەوەش نانێرن و بیانوویان ئەوەیە خۆشیان پارەیان نییە و قەرز دەكەن، دكتور مەحموود عوسمان بە پێویستی دەزانێت كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و حزبەكان ئەنجام بدرێت و چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە.

Back to top button