دکتۆر هەڤاڵ: نزیکەی 60 پڕۆژەی گەشتیاریمان هەیە و دەمانەوێت کۆمپانیا بیانییەکان کاری لەسەر بکەن

لە هەولێر کۆنفرانسی تایبەت بە وەبەرهێنان و گەشتیاری بە ئامادەبوونی نوێنەری چەندین وڵات و کونسولی وڵاتان دەستی بەکارەکانی کرد، بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی گشتی وەبەرهێنانیش گوتی: مەبەست لەو کۆنفرانسە ئەوەبوو کۆمەڵێک پڕۆژەی  گەشتوگوزاریمان هەیە دەمانەوێ کۆمپانیا بیانییەکان بێن کاری  لەسەر بکەن.

بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، دکتۆر هەڤاڵ سدیق، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی وەبەرهێنان و گەشتیاری لە هەولێر دەستیپێکرد، مەبەست لەو کۆنفرانسە نمایشکردنی کۆمەڵێک دەرفەتی وەبەرهێنان بوو لە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بێن کاری لەسەر بکەن کە ژمارەی دەگاتە 60 پڕۆژەی گەورە و لە تەواوی هەرێمی کوردستان کاریان بۆ دەکرێت.

دکتۆر هەڤال سدیق گوتیشی: پڕۆژەکان جۆراوجۆرن لە بواری گەشتیاری، چەندین وڵاتی عەرەبی و کونسولخانە بەشداربوون، ئەمڕۆ نمایشی پڕۆژەکان کرا و هەندێک ڤیدیۆ نمایشکران، دواتریش بەمەیدانی چوون سەیری پڕۆژەکان بکەن، سبەیش لە دووەم ڕۆژدا کە کۆتایی بە کۆنفرانسەکە دێت هەندێک داواکاری دیکە نمایش دەکرێن.

Back to top button