دۆڕان كاڵكان حەزناكات بە كوردی قسەی لەگەڵدا بكرێت

گۆڤەند سەرکەش-خۆر

چاودێرانی سیاسی نازناوی ( سەرکردە تورک زمانەکەی پەکەکە ) بە دۆڕان کاڵکان دەبەخشن و چەند هۆکارێکیش بۆ دانانی ئەو نازناوە دێننەوە.

یوسف نەجیبی چاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە دەرەوەی وڵات دەژیت نازناوی ( سەرکردە تورک زمانەکەی پەکەکە ) بە دۆڕان کاڵکان دەبەخشێت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دێنێتەوە کە دۆڕان کاڵکان جیا لەوەی کە كوردەو خۆی بە تورك دادەنێت، تاوەکو ئێستاش یەک لێدوانی بە کوردی نەداوە و ناشهێڵێت هیچ کەسێک لە دەوروبەری بەزمانی دایک قسە بکات، هەروەها ئاشکراشی كرد ئەو کچانەی کە پاسەوانی دۆڕانن پێش ئەوەی بکرێنە پاسەوانی تایبەتی ئەو خولێکی زمانی تورکیان پێدەکات ئینجا دەیانباتە لای خۆی ، لەزاری یەکێک لە چەکدارە هەڵاتوەکانی پەکەکەوە ئەوەش ئاشكرا دەکات کە کاڵکان زۆر ڕقی لە زمانی کوردیە و کاتێک قسەی لەگەڵ دەکرێت بەزمانی کوردی ، دەڵێت حەزناکەم بەزمانی شوانە شاخاویەکان قسەم لەگەڵ بکرێت.

Back to top button