دیلان هونەر نهێنی ناوی گۆرانییە نوێیەکەی “٦٢ رۆژ” ئاشکراکرد

هونەرمەند دیلان هونەر لە دوای کۆچی دوایی باوکی یەکەم بەرهەمەی خۆی بە ناوی “٦٢ رۆژ” بڵاوکردووەتەوە، زۆرینە پرسیاریان لە بارەی نهێنی ناوی گۆرانییەکەوە لێکردووە، ناوبراو هۆکارەکەی ئاشکراکردووە.

دیلان لە پەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبووک رایگەیاندووە، گۆرانی “٦٢ رۆژ” ئەو بەرهەمەیە ١٦مانگ بە رۆژ و بە شەو و بە هیلاکی خەریکی دروستکردنی بووە، هەروەک نوسیوویەتی “٦٢ رۆژ دوای وەفاتی باوکم بڵاومکردەوە، زۆرێک پێیان دەوتم زوو بوو بەڵڵام بەڕای من درەنگ بوو”.

لە درێژەی نوسینەکەیدا هاتووە “هەموو کات باوکم پێی دەوتم زوو بڵاویبکەرەوە، ئەم گۆرانییەت زۆر جوانە لەلام، باوکم چووە جێی حەقی خۆی و بەرهەمی ٦٢ رۆژیش چووە ناو دڵی ئێوە”.

دیلان هونەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە لە شاری سلێمانی و دەرچوی پەیمانگای کۆمپیوتەرە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیە و گوێگرێکی زۆری هەیە.

Back to top button