دەزگای ناوەندیی عێراق بۆ ئامار : دانیشتوانی عێراق بەدەست نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن

((خۆر))-

دەزگای ناوەندیی عێراق بۆ ئامار ڕای دەگەیەنێت، دانیشتوانی عێراق بەدەست نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن  و سێ بەشی دانیشتوانەکەی تۆڕی ئاوەڕۆیان نیە،  کە ئەگەری هەیە ئاوی پاک و پیسایی ماڵان تێکەڵ بەیەکتری ببن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگاکە تەنها لە 34.4%ی دانیشتوانی عێراق تۆڕی ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە، سێ بەشی دانیشتوانی بەدەست نەبوونی سیستمی ئاوەڕۆوە دەناڵێنن، بە جۆرێک دانیشتوانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار کەمترین سودمەندن لە تۆڕی ئاوەڕۆ و تەنها لە 2.3% بۆ لە 2.5%ی دانیشتوانەکەی تۆڕی ئاوەڕۆیان پێگەیشتووە”.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەگەری هەیە لە چەندین شوێن ئاوی پاک تێکەڵ بە ئاوی زێراب و بیری پیسایی ماڵان بێت کە ئەوەش هۆکاری سەرەکیە بۆ بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی مەترسیدار.

Back to top button