دەستی ئاوەدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فراوانتر دەگاتە شاری هەڵەبجە

((خۆر))- هۆشیار عەلی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەڵەبجە بەردی بناغە بۆ چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە پرد و شەقام و سایلۆ و ناوچەی پیشەسازی دادەنێت.

حكوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات چەندین پڕۆژەی گرنگ بۆ پارێزگای هەڵەبجە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوانە شەقام و پردی توە قووت، دیزاینێكی نوێی بۆ كراوە و بڕی بودجەی تەرخانكراویش بۆ ئەو مەبەستە، 25 ملیار دینارە، كە بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، دەروازەیەكی نوێ بۆ هەڵەبجە دەكرێتەوە و لە ڕوی ئابووری و گەشتییارییەوە گرنگییەكی زۆری بۆ پارێزگاكەمان دەبێت، كە سەرەتای مانگی ئادار، سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو دەبن.

هەروەها، ناوچەی پیشەسازیی قورس لە هەڵەبجە بەردی بناغەی بۆ دادەندرێت، كە لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەكرێت و كارەكانیشی بەرەو تەواوبوونە.

جگە لەوەش حكوومەت بڕیاری داوە سایلۆ بۆ هەڵەبجە دروست بكرێت، كە زەویی بۆ تەرخان كراوە و ئاڕاستەی وەزارەتە پێوەندیدارەكان كراوە، سایلۆكەش ساڵانە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.

Back to top button