دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک دەکرێتەوە

هۆشیار عەلی -خۆر
هالە زواتی، وەزیری وزەی ئوردن ئاشکرای دەکات کە بەرپرسانی عێراق، ئاگاداریانکردوونەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستدەکەنەوە بە بارکردنی نەوتی کەرکووک، چاوەڕوان دەکرێت سبەی یاخود رۆژی هەینی تانکەرەکانی نەوت بگەنە سنوورەکانی ئوردن.

وەزیری وزەی ئوردن بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە ساڵی رابردوو کراوە، عێراق رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە ئوردن، کە 7٪ی پێویستییەکانی ئوردن پڕدەکاتەوە، پێشتر عێراق داوای هەڵپەساردنی هەناردەکردنی ئەو نەوتەی بۆ ئوردن کردبوو ئەمەش کاتێک نرخی نەوت دابەزینی گەورەی بەخۆوەبینی، وەزیری وزەی ئوردن ڕای گەیاندبوو کە “ئێمە لە هەڵوێستی عێراق تێدەگەین”.

Back to top button