د. محەمەد شوکری: ھەر وەبەرھێنەرێک کەمتەرخەم بێت و پڕۆژەکەی ئەنجام نەدات، مۆڵەتی پڕۆژەکەی ھەڵوەشێننەوە

((خۆر))-هۆشیار عەلی
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارێکی داوە، کە ھەر وەبەرھێنەرێک کەمتەرخەم بێت و پڕۆژەکەی ئەنجام نەدات، مۆڵەتی پڕۆژەکەی ھەڵوەشێننەوە و زەویەکەشی لێ وەردەگرنەوە و دەیگەڕێننەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
ڕاشی گەیاند، ھەر ئەمڕۆ لە شوێنێک ١٠پڕۆژە و لە شوێنێک ٨ پڕۆژە و لە شوێنێک ٣ پڕۆژە، کە دەکاتە ٢١ پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان ھەڵوەشێندراونەتەوە.
گووتیشی “بەردەوام دەبین لەو کارە و لەھەر شوێنێک کەمتەرخەمی ھەبێت، پڕۆژەکانیان ھەڵدەوەشێنینەوە”.

Back to top button