د. نەھلە قادر: شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ: دانوستانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامییان دەبێت، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە پێویستی بە وردەکاری ھەیە.

د. نەھلە قادر ئەفەندی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی کۆی کێشەکان بەردەوامن، بەتایبەتی لەسەر ڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەت، کە پێشتر رێککەوتنەکە لە نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئیمزاکراوە.

د. نەھلە قادر ئەفەندی گوتیشی: بڕیارە شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات لەبارەی وردەکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق، بەڵام دیار نییە شاندەکە کەی دەگاتە بەغدا، بەڵام بەردەوام شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات، چونکە زۆر وردەکاری ھەیە پێویستی بە دانوستان ھەیە.

Back to top button