د.ھێمن ھەورامی باسی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کرد

دکتۆر هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠٢٣ پێشوازیی لە  جوشوا لویس بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووریی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و هاوکارەکەی ڤاگەر سەعدوڵڵا کرد.

لە دیدارێکدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کران.

دکتۆر هەورامی و لویس جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای خەڵک بۆ دەنگدان و بەرزڕاگرتنی پرۆسەی دیموکراسی. هەروەها باس لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق کرد.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندیی درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە.

Back to top button