راشد ماجد لەبەر ئەم هۆکارە وازی لە گۆرانیوتن هێنا

لە ماوەی پێشوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی وازهێنانی “راشد ئەلماجد” هونەرمەندی سعودی، بڵاوبووەتەوە، بەو پێیەی کە ئارەزووی گەڕانەوە و تۆبەکردنی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی” سۆمەرییە نیوز”، ئەو دەنگۆیانە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بەتایبەت لەلایەن هەوادارانی گۆرانیبێژەکەوە و دەستیان کردووە بە نوسینی هاشتاگی “راشد الماجد”.

هاوکات، زۆرێک لە هەوادارانی دڵگرانی خۆیان دەربڕیوە بەهۆی بڕیاری وازهێنانییەوە لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە، بەڵام رایان گەیاندووە ئەگەر بەمەبەستی تۆبە کردن بێت ئەوا پێیان خۆشە و ستایشی ئەو بڕیارەی دەکەن.

لەکاتێکدا، هەندێکی تر لە هەوادارانی خەمباری خۆیان دەردەبڕن و نوسیویانە،” پردێک لە پردەکانی هونەر کەوت.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، هیچ لێدوانێک لەلایەن ئەو هونەرمەندە سعودییەوە ​​لەڕێگەی هەژمارەکانییەوە لە تۆڕکۆمەڵایەتییەکان سەبارەت وازهێنانی بڵاونەکراوەتەوە.

لە بەرامبەردا حەسەن تالیب، بەڕێوەبەری بازرگانی راشید ئەلماجید پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە ئەو هونەرمەندە سعودییە ​​دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانی وتن.

ئەم دەنگۆیە رەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت، گۆرانیبێژەکە لە ساڵێک پێش ئێستاوە گۆرانی نەوتووە، هۆکارەکەشی تێکچوونی دۆخی تەندروستی بووە.

بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راشید ئەلماجید لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە ساڵی ٢٠٢٢، راستەوخۆ دوای ئەوەی کۆنسێرتێکی لە “فێستیڤاڵی بازاڕکردنی دوبەی”پێشکەش کرد، وازی لە پێشکەشکردنی کۆنسێرتەکانی هێنا و لەو کاتەوە بەهۆی هەندێک کێشەی گەورەوە لەگەڵ دەنگیدا ئامادەنەبووە گۆرانی بڵێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری کارەکەی، ڕەشید ئەلمەجید دوای گەشتە پزیشکیەکەی کە نزیکەی ساڵێکی خایاندووە، باشتر بووە و دەنگی زۆر باشتر بووە.

بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی “وەرزی ریاز” کۆنسێرتێک لە “جۆی ئەورتدز 2023” لە پایتەختی سعودیە پێشکەش بکات.

Back to top button