راپەڕین.. کرێى وانەبێژى هەشت مانگى مامۆستایانى هەمیشەیى خەرج دەکرێت

لێپرسراوى ڕاگەیاندنى پەروەردەى ڕانیە ئاشکرایکرد، سبەى کرێى وانەبێژى هەشت مانگى مامۆستایانى هەمیشەیى خەرج دەکرێت.

یوسف جەلال، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى پەروەردەى ڕانیە  ڕایگەیاند: “بەدەر لە مامۆستایانى وانەبێژ هەندێک وانە هەن لە قوتابخانەکان بە ناچارى دەبێت مامۆستایانى میلاک لە بەشە وانەی خۆیان زیاتر بیڵێنەوە، بەوەش کرێى وانەبێژییان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام کرێى ئەو مامۆستایانە لەگەڵ مامۆستایانى وانەبێژ خەرج ناکرێت”.

گوتیشى: “بۆ ئەو مەبەستە سبەى پێنجشەممە پارەى هەشت مانگى ساڵى ڕابردوو بەسەر ئەو مامۆستایانەدا دابەش دەکرێت کە هى مانگەکانى (1، 2، 3، 4، 9، 10، 11 و 12) یە، بەڕێوەبەرەکان دەتوانن سەردانى بەشى ژمێریارى پەروەردە بکەن و بۆ مەبەستی وەرگرتن پارەکە”.

Back to top button