رومەتی مادۆنا شەپۆلێكی گاڵتەجاڕی لێکەوتووەتەوە

ئەستێرەی جیهانی مادۆنا رووبەڕووی شەپۆلێکی جیهانی گاڵتەجاڕی بویەوە لە سۆشیال میدیادا، بەهۆی دەرکەوتنیەوە لە ئاهەنگی گرامیدا، کە بە ئەستەم دەناسرایەوە.

بەهۆی جوانکاریی لە راددەبەدەرەوە مادۆنا رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە، تەنانەت بە یەکێک لە کارەکتەرەکانی فیلمی ترسناک و بەناوبانگی “SAW” بەراورد کرا لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

وەك لە وێنەکانیدا دەردەکەوێت دەموچاوی مادۆنا بە شێوەیەکی سەیر ئاوساوە و بەپێی رۆژنامەی “زە پۆست” ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو درک بەوە ناکات کە لە کۆپییەکی کاریکاتێری خۆی دەچێت”.

سەرچاوەیەکی نزیکیش لەو ئەستێرەیەوە وتوویەتی، بەشێک لە کێشەکە ئەوەیە کە مادۆنا دەیەوێت لە کاتی گەنجیی بچێت و بەهۆی هەوڵدانی بۆ ئەو ئامانجە شێوەی وای لێهاتووە کە نەناسرێتەوە.

هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە، مادۆنا ئالودەی رومەتی بەرز بووە چونکە هێڵەکانی دەشارێتەوە بەمەش کەمتر بەساڵاچوو دەردەکەوێت، بۆیە بەردەوامە لەسەر گەورەکردنیان.

Back to top button