رونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون!..

لێرەدا بەگشت لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە راستی و، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیان بداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چیە و پەیوەندییان بەو دەڤەرەوە چیە؟

مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢١

Back to top button