روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لە بارەی گشتاندنێکی تایبەت بە پاداشتی خانەنشینی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو دووشەممە 27/2/2023، وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە 20 کە تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی، بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار”.

ئەوەش خراوەتە روو: “گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت”.

هەروەها وەزارەتی دارایی دووپاتیشیکردووەتەوە: “گشتاندنی دارایی ژمارە 20 تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان”

Back to top button