ریاڵ مەدرید مباپێی دەوێت یان نا؟

ریاڵ مەدرید مباپێی دەوێت یان نا؟

ریاڵ مەدرید بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ مباپێ و بەرپرسانی پاریس هەوڵ دەدەن پارێزگاری لێبکەن.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی بڵاویکردوەتەوە، تا ئێستاش کیلیان مباپێ لە پلانەکانی یانەی ریاڵ مەدریدایە سەرەڕای تووڕەبوونی فلۆرینتینۆ پێرێز لەو یاریزانە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، لە دوای مۆندیالی 2022ەوە پەیوەندیەکی نهێنی لەنێوان مباپێ و بەرپرسانی ریاڵ مەدریددا دروستبووە و ئەگەر ئەو یاریزانە بڕیاری ئەوە بدات یانەکەی ئێستای جێبهێڵێت ئەوا بە دڵنیاییەوە یانەی شاهانە،مباپێ پەلکێشی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکەن.

دەشڵێت، نە ریاڵ مەدرید و نە هێرشبەرە فەرەنسیەکە نایانەوێت لە ئێستادا ئەو بابەتە بە ئاشکرا ئەنجامبدەن و بیکەنە مانشێت و هەواڵی سۆشیاڵ میدیا چونکە ئەوانە بە بەشێک لە سەر نەگرتنی گرێبەستەکە دەبیننن لە ماوەی رابردوودا.

زە ئەتلەتیک رونیکردوەتەوە، هەرچەندە مباپێ ئارەزووی چوون بۆ ریاڵ مەدرید دەکات بەڵام بەرپرسانی پاریس سان جێرمان هەوڵی پارێزگاری کردن لەو یاریزانە دەدەن و ئامانجیان ئەوەیە بەردەوام بیهێڵنەوە لە یانەکەیان.

دڵنیاییشیداوە کە هێرشبەرە فەرەنسیەکە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا هیچ هەوڵێکی رۆیشتن نادات بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە ئەگەری زۆرەوە داوا لە کارگێڕی یانەکەی دەکات ڕێگا بە رۆیشتنی بدەن.

Back to top button