رێجیمی کاکاو.. بۆ سووتاندنی چەوری لە ماوەیەکی کەمدا

دەکرێت بە ئاسانی کاکاو بکەیتە سیستمی خۆراکیتەوە، بۆیە دەتوانیت کاکاو بۆ رێجمکردن دابنێیت، تەنها پێویستە شوکولاتەی تاڵ بخۆیت کە ٧٠% و زیاتر کاکاو لەخۆدەگرێت، یان هەڵبژاردنی ئەو کاکاوەی کە ڕێژەیەکی بەرزی فلاڤانۆلی تێدایە کە تایبەتمەندی سوودبەخش لەخۆدەگرێت بۆ تەندروستی.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”العین” دەتوانرێت رێجیمێکی دەوڵەمەند بە کاکاو بە زیاتر لە یەک رێگە پەیڕەو بکرێت بۆ دابەزینی کێشی جەستە، دڵنیابە لە خواردنی ژەمی تەندروست و سووک، رێگەکانیش ئەمانەن:

– کوپێک کاکاوی خاو بەبێ زیادکردنی شەکر پێش نانی بەیانی، بۆ ئەوەی هەست بە تێربوون بکەیت.

– پێش هەر ژەمێک کوپێک کاکاو بخۆ، بۆ ئەوەی باری دەروونی باشتر بکەیت و یارمەتی کەمکردنەوەی بڕی ئەو خۆراکە بدات کە دەخورێت.

-دوای هەر ژەمێک کوپێک کاکاو بخۆرەوە.

– رۆژەکەت بە کوپێک کاکاو کۆتایی پێبهێنە تاوەکو لەگەڵ خواردنەوەیەکدا کاردەکات کە یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات.

– دەتوانرێت پشت بە کاکاو ببەسترێت وەک خواردنێکی کەم لە نێوان ژەمە سەرەکییەکان، بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری زیادەڕۆیی کردن لە خواردن.

– کاکاو وەک جێگرەوەیەک بۆ یەکێک لە ژەمە سەرەکییەکان بکاربهێنە، لەگەڵ شۆفان یان شیری بێ چەوری

Back to top button