رێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتەبەر

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بڵاویكردەوە، 24 كاتژمێر پێش گەشتكردن دەبێت گەشتیاران بەڵگەنامەكانیان پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار.
لە ئاگادارینامەیەكدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل گەشتیارانی ئاگادار كردۆتەوە كە لەمەودوا رێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لەنوسینگەی (RT)ی بانكی فڕۆكەخانە دەگرنەبەر.
راشگەیەنراوە، گەشتیار دەبێت بەر لە 24 كاتژمێر لە گەشتەكەی سەردانی نوسینگەی سەرەكی (RT) بانك بكات لەهەولێرو نوسراوە فەرمییەكانی وەك پاسپۆرت، ڤیزا، بلیتی فڕۆكە رادەست بكات، دواتر بڕی پارەی دیناری عیراقی پێویست رادەستی نوسینگەی بانكەكە بكات و لەلایەن بانكەوە گەشتیار پسوڵەیەكی پێ دەدرێت.
ئاماژەشیكردوە، گەشتیار لەكاتی چونەژورەوەیدا بۆ نا فڕۆكەخانە دوای رادەستكردنی بۆردینگ پاس و پسوڵەكە بڕی دۆلاری دیاریكراو وەردەگرێت بە هەمان مەرجەكانی پێشو.

Back to top button