رێناس وریا نوێترین بەرهەمی هونەریی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ رێناس وریا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.

“سەبووری” نوێترین ڤیدیۆ کلیپی رێناسە و ئاوازی بورهان موفتی زادەیە، ئەمیر جەباریان کاری موزیک و ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە.

سەبارەت بەم بەرهەمەی رێناس ئاماژەی بەوەکردووە، دەبووایە زووتر کلیپەکە بڵاوبکاتەوە بەڵام بە هۆکاری تایبەت و پێشهاتی نەخوازراو کاتی بڵاوکردنەوەکەی دوا کەوتبوو.

رێناس وریا دانیشتوی شاری سلێمانیە، دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە بەشی میوزیکە، یەکێک بووە لە ئەندامانی گروپی کیژانی سلێمانی، ئەکتەری سەرەکی فیلمی “ژانی گەل” بووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و جەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە.

Back to top button