رێکخراوی تەندروستی جیهانی :گەنجان هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنان

((XOR))

رێکخراوی تەندروستی جیهانی  هۆشداری دەداتە گەنجان کە لە بەتەمەنەکان دووربکەونەوە و تووشی کۆڕۆنایان نەکەن.

تاکیشی کاسای، بەڕێوەبەری هەرێمی ئۆقیانۆسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێتئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 20 تا 40 ساڵییە هۆکارن بۆ بڵاووبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە بەشێکی زۆریان دەبنە هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکیان لێ بەدیار بکەوێت”.

ئاماژەی بەوەش داوە، زۆربەی گەنجان نیشانەکانی تووشبوونیان پێوە دیار نابێت، ئەوانیش بێ ئەوەیرێنماییەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکەن، کەسانی بە تەمەن تووش دەکەن و ئەمەش وا دەکات، رێژەی گیان لەدەستدان و تووشبوون زیاد ببێت.

Back to top button