رێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان لاھور جەنگی و شاسوار عبدالواحید کراوە

((خۆر))-

لاھور جەنگی و شاسوار عبدالواحید، رێککەوتون لیستێکی سێبەر بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێڕاق پێک بھێنن، بۆ ئەو مەبەستە ھەریەک لە کازم فاروق، سروەعبدالواحید، مژدە محەمەد، لاھور جەنگیان بینیوە لە کۆبونەوەکەدا لاھور جەنگی ئامادەیی تەواو پاڵپشتی خۆی دەربڕیوە، بەپێی زانیارییەکان لاھور جەنگی ستراتیژی کاری داھاتوویان دیاریدەکات.

لاھور جەنگی داوای کردوە، NRT فۆکسەکانی لەسەر زۆنی سەوز کەمبکاتەوە، ئۆفیسی ھەولێریان چالاکتر بکەن، نەک تەنیا حکومەت، جوڵەکانی قوباد تاڵەبانیش بەئامانج بگیرێت، لەبەرامبەردا لاھور جەنگی پاڵپشتی شاسوار عبدالواحید دەکات لە مەسلەی نەدانەوەی قەرزەکانی سەر نالیا و پشکەکانی چاڤیلاند.

Back to top button