رێگەیەکی ئاسان بۆ چوونەدەرەوە لە گروپ چاتەکانی واتسئەپ بەشاراوەیی

بەرنامەی واتسئەپ لە ماوەی پێشوودا تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیادکردووە بەناوی” جێهێشتنی بێدەنگ” و کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێدەنگی لە چاتەکان بچنە دەرەوە و لای کەسەکانی ناو گروپەکان نامەی ئاداگرکردنەوەیان پێنەگات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، بۆ دەستکەوتنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە سەرەتا دەبێت بەرنامەکە نوێ بکرێتەوە، پاشان لە Settings پاشان Privacy بکەرەوە و دوای خزمەتگوزاری ( Read Receipts) لەکاربخە.

لەکارخستنی ئەوە وا دەکات کەکەسەکانی دیکە ئاگادارکردنەوەکانیان پێنەگات لە ئامێرەکەی تۆوە، پاشان دەتوانیت وا بکەیت کە کەسیش نەتوانێت بتکاتە ناو گروپەکانەوە، ئەویش لەڕێگەی بژاردەی گروپەکان پاشان Privacy و لەوێوە ئەو ئەو تایبەتمەندییە کارابکەیت.

Back to top button