زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری روودانی بوومەلەرزە ئاشکرا دەکرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەگەری رووداونی بوومەلەرزە لەمڕۆوە تاوەکوو سەرەتای مانگی داهاتوو لە چەند شوێنێک ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 21/2/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “بەردەوامی پاشلەرزەکانی سنورەکانی نێوان تورکیا و سووریا و کشانەوەی ئاوی دەریای ناوەڕاست کە پێمان وایه پەیوەندییان به هەڵکشان و داکشانەوە نییە دەبنە هۆی ناجێگیری پلێتەکان و ئەگەرەکانی ڕوودانی بوومەلەرزەی زیاتر له کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، چونکە لە ئێستادا تەواوی پلێتەکانی ناو دەریاکە و وشکانییەکانی دەورووبەری لە جوڵەی پله ناوەنددایە”.

هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو کە پێشتر ئاماژەمان بە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزه کردووە لە هەندێ ناوچه تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە ناوچەکانیش بەوردتر دیاری دەکەین کە ئەگەر هەیە لە ئەمڕۆ سێشەمەوە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بومەلەرزەی زیاتر لە (+5) پلە به پێوەری ڕێختەر لەم چەند ناوچەیه ڕووبدات:

1- ناوچەکانی باشووری تورکیا و خۆرئاوای سووریا و لوبنان و فەڵەستین و ئیسرائیل تا دەگاتە دەریاچەی مەییت و کەنداوی عەقەبەو بیابانی سینا و دورگەی قوبرس.

2- ناوچەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و دەریای مەڕمەڕە و ئیجە و باشووری یۆنان و دورگەی کریت.

3- ناوچەکانی نێوان ڕۆمانیا و سربیا و بۆسنەوکرواتیا و دەریای ئەدریاتیک و ئیتالیا و دورگەی ماڵتاو سقلییە.

4- باکووری جەزائیر و سنورەکانی نێوان ئیسپانیا و مەغریب و جەبەل تاریق و خۆرئاوای مەغریب.

Back to top button