زانیاری نوێ لەبارەی راستی ژه‌هر خوارکردنی جه‌وهه‌ر هه‌رکی

ئه‌وه‌ی (جوهر محێ هرکی) بڵاویکرده‌وه‌، گوایه‌ هه‌وڵی ژه‌هر خواردنی دراوه‌، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌، به‌ڵکوو راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌و دیعایه‌وه‌، جه‌وهه‌ر هه‌رکی ده‌یه‌وێت ئه‌م ئامانجانه‌ بپێکێت:

١- له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی وه‌ها رێککه‌وتووه‌، لاهور پاره‌ی زه‌به‌لاحی ناداتێ هه‌تا له‌ هه‌ڵبژاردن جوهر هه‌رکی ده‌نگی باشی بۆ نه‌هێنێت، ئێستاش جوهر هه‌رکی پێویستی به‌ پاره‌یه‌ و په‌له‌یه‌تی، به‌م بابه‌ته‌ ده‌یه‌وێت پاره‌که‌ پێشوه‌خت وه‌ربگرێت و بڵێت مه‌ترسیم له‌سه‌ره‌.

٢- هه‌رکیه‌کان له‌ جوهر عاجزن چونکه دوای لاهور که‌وتووه‌، ریش سپیه‌کانی هه‌رکی به‌ جوهر ئاغایان وتووه‌: هه‌رکی زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ پارتییه‌، ناوچه‌ی ئێمه‌ش سنووری پارتییه‌ و یه‌ک مه‌تر و یه‌ک که‌سیشمان له‌ سنووری یه‌کێتی نییه‌، چۆن تۆ دوای لاهور ده‌که‌وی؟ له‌رێگه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌وه‌، جوهر هرکی ویستی سۆزی هه‌رکیه‌کان بۆ خۆی رابکێشێت و شه‌رعیه‌ت به‌وه‌ بدات که‌ بۆته‌ پیاوی لاهور.

٣- ترسی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی جوهر هه‌رکی ئه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌ڵبژاردن شکست بهێنێت و ده‌نگ نه‌هێنێت، ئه‌وه‌ش پێگه‌ی لاواز ده‌کات له‌ناو هه‌رکیه‌کان، هه‌م ئیدی پارتی حسابی بۆ ناکات، هه‌م لاهور پشتگوێی ده‌خات، چونکه لاهور وتویه‌تی: تا سێ کورسی بۆ من نه‌هێنیت ناتوانم پاره‌ت بده‌مێ و رێککه‌وتنی کۆنکریتیت له‌گه‌ڵ بکه‌م.

به‌م ئیدیعای ژه‌هر خواردنه‌ ده‌یه‌وێت عاتیفه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ خۆی رابکێشێت.

Back to top button