زریان شیوعی:تەنیا پێشمەرگە مەخمووری ئازاد کرد

بینایی کامەران-خۆر

شەش بەر لە ئێستا تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر قەزای مەخموور و دوای دوو ڕۆژی داگیرکردن ھێزەکانی پێشمەرگە مەخمووریان لە چنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا.

زریان شیوعی، فەرماندەی لیوای یەکی پیادە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە؛ لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی مەخموور و داگیر کرا، دوای دانانی پلانی شەڕەکە، پێشمەرگەی ھێرشی کردە سەر مەخموور و توانیی ئازادی بکاتەوە.

فەرماندەکەی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “تەنیا پێشمەرگە ڕۆڵیان ھەبوو لە ئازادکردنی مەخموور”

Back to top button