زیانەكانی مۆبایل بۆ چاوت

بەكارهێنانی مۆبایل بوە بە بەشێك لە ژیانی رۆژانە هەر تاكێك، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی شەكەتی چاوەكانت و وشكبون و سوربونەوەیان، بە چەند رێگەیەك كە ماڵپەڕی Times of India بڵاویكردوەتەوە، دەتوانیت زیانەكانی بۆ چاوت كەمبكەیتەوە.

1. یاسای 20-20-20 بەكاربهێنە، ئەم یاسایە بە سودە بۆ چاو، بەكارهێنانی ئاسانە، بۆ هەر 20 خولەكێك كە مۆبایل بەكاردەهێنیت، بۆماوەی 20 چركە تەماشای شوێنێك بكە كە 20 پێ لێتەوە دوربێت.

2. لە ژورێك دابنیشە كە روناكییەكەی باش بێت، ئەگەر لە ژورێكی تاریك بمێنیتەوە تەماشای مۆبایل بكەیت زیانەكانی زیاتر دەبن، هەربۆیە باشترە روناكی ژورەكە باش بێت و گەرم بێت.

3. مەودای چاوت و مۆبایلەكە بپارێزە، مۆبایلەكەت زۆر نزیكی چاوت مەكەرەوە و لە دورەوە بیگرە، هەروەها تێكستەكانی ناو مۆبایلەكەت گەورەتر بكە، باشترە 40 بۆ 70 سانتیممەتر لە چاوتەوە دوربێت.

4. كۆنترۆڵی روناكی مۆبایلەكەت بكە و روناكییەكەی زۆر زیاد مەكە، باشترە روناكییەكە لەگەڵ روناكی ژورەكەت هاوئاست بێت

Back to top button