سابیر کوردستانی تەمەنێک لە هونەری ڕەسەن

((خۆر))

هونەرمەندی رەسەن، سابیر کوردستانی شەوی رابردوو بە تووشبوونی بە پەتای کۆڕۆناو ململانێی نەخۆشیەکەدواجار گیانی لە دەستدا.

هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆیبەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێت: “زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانم رووداوێكی راستی له‌ پشته‌وه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ خۆم تێكسته‌كانیمنووسیوه“.

سابیر كوردستانی لە ساڵی 1970وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموونه‌كانیكورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. و ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووکتۆمارکرد.

ئەو هونەرمەندە باوکی سێ کچ و کوڕێکە.

بەناوی ستافی ((خۆر)) پرسەو سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکارو هونەرمەندانی کوردستان دەکەین.

Back to top button