سالار عوسمان: من گوتومە با شەڕی تورکیا بکەن، ئەوان کردوویانە بە پەکەکە !..

– زۆر ڕقم لە ڕوونکردنەوەیە، بەڵام ھەندێ جار ناچارت دەکەن، بەندە دوو رۆژ لەمەوبەر وتارێکم نووسیوە سەبارەت بەم شەڕ و گرژییە سەربازییەی ئەم دواییەی نێوان پەکەکە و تورکیا، لەپەرەگرافێکی وتارەکەدا ڕووی دەمم لە موزایەدەچییەکانە و دەڵێم: ( ئەوە عەرز و ئەوە گەز با شەری تورکیا بکەن و لە جیاتی مایک و میدیا، ئەگەر ڕاست دەکەن با دەست بدەنە تفەنگ)، کەچی چەندین پەیچ و سایت و ئەکاونت، زۆر بە فراوانی و بە بەرنامەوە و بە ئەنقەست، شتی تریان بە ناوی منەوە ھەڵبەستووە و، وەک پیشەی ھەمیشەییان دەیانەوێت لە ڕێگەی درۆوە شەڕی ھەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێمەیش بکەن، من لێرە دەقی وتارەکە دادەنێمەوە، کە ئەوکات لە سایتی PDK، سایتی ھەولێر، KURDISTAN 24 و ژمارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆژنامەی ھەولێریش بڵاوکرایەوە و خوێنەری بەرێز دەتوانێ بچێتەوە سەریان و بەراوردیان بکات !..

– لە بەراوردکردنی نێوان وتارەکەی بەندە و درۆکانی ئەوان، ئینجا تێدەگەین، کە بازاڕی درۆ و چەواشەکاریی میدیای سیاسی گەیشتۆتە چ ئاستێکی خەتەرناک !..ئاستێک، کە بوار ناھێڵێتەوە بۆ بۆچوونی سیاسی، ئاستێک، کە لە ڕێگەی درۆ و جنێوەوە دەیانەوێت بێدەنگت بکەن!.. ئەگەر ڕێ لەم گەمە موخابەراتییە سیاسییە میدیاییە نەگیرێت، بۆچوون و بیروڕای سیاسی و جیاوازر بیرکردنەوە دەکەوێتە نێو قەیرانێکی گەورەی شەرمھێنەوە، کە بەر لە کەسەکان، کوردستان زەرەری گەورەی لێ دەکات !..

Back to top button