سالار مەحمود : عێراق نایەوێت ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، هەموو گوشار و هەوڵەكانی بۆ ئەوەیە پڕۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

سالار مەحمود ئەندامی یەکێتی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، هەموو گوشار و هەوڵەكانی بەغدا بۆ ئەوەیە پڕۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەغداوە بفرۆشرێت، ئەگەرنا هەرگیز نایەوێت دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و ڕاستەوخۆ خۆی مووچە بدات.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەش داوە، باشترین میكانیزم ڕێككەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدایە.

Back to top button